
گۆرانیبێژی ناوداری کورد
ئەرشیفێکی دیجیتاڵی تایبەت بە گۆرانی، ژیاننامە و کەلتوری حەسەن زیرەک
ئەی مردن، ئەی پەشیمانی ئەی بیر و هۆشی دەم قەبرستانی خراپی و بەدی و بەدفەڕی و مەردومئازاری تۆ گوناهباری، تۆ بەخەرواری شەرتە فڕێت دەم بەد و بەدفەڕی خراپی دایم تالیب بە شەڕی خودایە تۆبە فکرم کردەوە تۆ لە چاکان، بياوباشان، هەر لاتکردەوە
شێعری فایق بێکەس
ئەی دڵ لەم دنیا چاکەی چیت ئەوێ؟ ئاسودەگی قەت بەر تۆ ناکەوێ داوای دەرمان کەی دەردت زۆر ئەکا ئێشی دەردی تۆ ئاوا ناسرەوێ
شێعری سەید کامیل ئیمام زەنبیلی (ئاوات)
لە پڕدا پیریم لێ وەدەر کەوت بەختیش وەکوو خۆم هات و لێی خەوت فتیلەی عومرم هاتۆتە کزی هەر بینا ئەویش لە سووتان کەوت
عەزیزەکەم، بە تیری عەشقت جەرگم بڕاوە دڵم بە داوی زولفت بەستراوە بە نازی چاوت گیرۆدەت کردم ئومێدی ژینم لە دەستبەرداوە
شێعری هەژار
بەژن شۆڕ و زولف شۆڕ و خەزێم شۆڕ سەرە و شۆڕم دەکەن هەر سێ بەرەو گۆڕ هەژار و خوار و لەش بیمار و دڵدار دەبا بکێشم مافی خۆمە ئەی گۆڕ
شێعری هەژار
باخەوان بۆ ئەو مەبەستە گوڵ ئەلاوێنێتەوە بۆ ئەوەی گەورەی بکاو بە پارە بیگۆڕێتەوە بیفرۆشێ بەو کەسەی کە خەڵکی ئەڕووتێنێتەوە بۆ ئەوەی مێزی شەرابی پێ بڕازێنێتەوە کچ لە نێو کوردی گوڵێکە بۆیە پەروەردەی ئەکەن بۆ ئەوەی بڕازێنێتەوە مێزی شەرابی دەوڵەمەن