Hesen Zirek

حەسەن زیرەک

گۆرانیبێژی ناوداری کورد

ئەرشیفێکی دیجیتاڵی تایبەت بە گۆرانی، ژیاننامە و کەلتوری حەسەن زیرەک

چەند گۆرانییەک

بینینی زیاتر →

مەقامی ١

شێعری سەید کامیل ئیمام زەنبیلی (ئاوات)

لە پڕدا پیریم لێ وەدەر کەوت بەختیش وەکوو خۆم هات و لێی خەوت فتیلەی عومرم هاتۆتە کزی هەر بینا ئەویش لە سووتان کەوت

مەقامی ٣٦

شێعری هەژار

ئەو دڵەی وەک بوتپەرەستێ ڕوو ئەکاتە چاوەکەت نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زولفە تێکئاڵاوەکەت گەڕچی ئەیشێلی بەزەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت قەت بە دڵڕەق باست ناکەم، نایزڕێنم ناوەکەت چونکە ئەیزانم تەلاری یارە خواپێداوەکەت مەستی کردووی، بۆیە نابینی لە حەندەم چاوەکەت

مەقامی ٥٤

چینی ئەگریجەت بە سەر لەوحی جەبینتدا مەدە ڕیشەی زولفت بە عەزمی گرتنی من با مەدە

مەقامی ٣٤

شێعری هەردی

لە تەنیایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە نییە دەستێ دەرم بێنی لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە لە بێکەسی و لە بەدبەختیم پەنام بردووە بە مەیخانە نییە جوانێ سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی کە هیلاکی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی ئەگێڕم چاوی بێتینم بە تاریکی شەوا سەرسام نییە پرشنگی دوو چاوی کە ڕووناکی بکا ڕێگام

مەقامی ٤

شێعری هەردی

ژیان و ئەركی ناخۆشی پەپوولەی ئارەزووی کوشتم شەرابی جامی دڵداری لە تافی لاوی دا ڕشتم

مەقامی ١٩

شێعری عەلی کەماڵ باپیرئاغا

مانگی یەکشەو بۆیە دایم، زیاد دەکا و ئەشنێتەوە تا جوانی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە تا دەگاتە چاردەهەم شەو، تێدەگا، ناگا بە ڕووت جا لە داخا، وردەوردە، کەمئەکا و ئەتوێتەوە