مەقامی ١٢
شێعری هێمن
قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
ئەی خودا چەن بێکەس و بەدبەخت و چەن چارەڕەشم
مودەتێک ئاوارە بووم و سەردەمێکیش دەربەدەر
قەت نەمدی ڕووی ئاسودەیی، هەر تووشی گێرەوقەرەشم
گۆشەی تەنیایی من هەر ئەژنۆکەمە
بۆیە وا مەحکەم گرتوومەتە نێو باوەشم
نایەڵێ ڕەقیب پەیبەڕێ بە ڕەنگە زەردەکەم
تا مردن من مەمنوونی فرمێسکی گەشم
حەریف شەشخانی ئومێدی لێم گرتووە
هەر مۆرە هەڵداوێم و بێهوودە بە هیوای دوو شەشم
سەنگی محکەم بۆ چییە، دڵداری بێغەلل و غەشم