مەقامی ١٥
شێعری پیرەمێرد
ئەی نائومێدی، ئەی نائومێدی
ئەی ڕەنجەڕۆیی و دڵ نائومێدی
بەدبەختی وەک من تۆ خواسا، کێ دی
نەکەرۆز گەڕام، وادی بە وادی
جێڕاوگەی هەموو عێلی مورادی
هەر لە نەکەڕۆز تا دەرەبندیخان
ئەو ناوە یەکسەر شێواوە وێران
ئەو ناوە یەکسەر شێواو وێرانە
بایەقوش تێیدا بەست بوو هێلانە
پرسیم بۆچ وا وێران بوو ئەو مەرز و بوومە
لە من پەیدا بوو ئەی شوومەی شوومە
کوندەبوو دای جواب بە قوڵپەی گریان
ئەمنیش دەروونم بۆی بوو بە بریان
وتی ئەمساڵ بەهارم کە بێبارانە
گوڵاڵەی سوورم خوێنی یارانە
لە هەر چوار لاوە شایییە بەڕیزە
خەنەبەندانمان شینی ئازیزە