مەقامی ١٧

من بریندارم بۆ چاوی کاڵت
دایمە دەناڵم بۆ لێوی ئاڵت
خۆ من نەخۆشم، دەردم گرانە
ماچی لێوی تۆ بۆ من دەرمانە
خۆ من نەخۆشم بێدەرمان ماوم
وەرە ژوور سەرم، هێز و هەناوم
کەوتووم بە جێوبان، لە خەستەخانە
ڕوحمی خێرت بێ، مەرد و مەردانە
خۆ من نەخۆشم، نیە تەبیبم
تەقەللا دەدەم ببیە نەسیبم