مەقامی ٢٨
قاسپاندنم چۆن کەو کێژم خوارد چون مار
ئاڵقەمدا لە دەوری لق و پۆی چنار
پرسیم لە چنار بەرزی سەرکانی
ئەحواڵی لەیلەکەم ناشێ نەیزانی؟
جوابی دامەوە چنار بەو زمانە
بۆچ شێت بووی؟ مەجنوون، دێوانە
لە تاوی یاری خۆت بۆچ کەوتوویە ئەو کێوانە
عەزمم کرد وەڵڵا چیبکەم دڵ پەرێشانە
ئیمڕۆ دوو ڕۆژە لەیل بێنازە
نە قاسپەی کەوە نە دەنگی بازە
نە هاڕەی تەپڵە نە سەدای سازە