مەقامی ٢٩

گەنجی ئینسان تا میزانێک بە ملوێن غەوغا دەکا
ئەگەر پیربوو پشتی کۆمە، شەرم لە عیرفان دەکا
وەک من تا بووم، بە ملوێنی نێوم هەبوو
مووی سفید باعیسی منە و بە ملوێن جنێوم هەبوو
لە پاش مردنم، لەسەر قەبرم گریە و زاریم بۆ چییە
لەخۆدان و خۆڕنین و بێقەراریم بۆ چییە
هاتوچۆی لای دەلاڵو نزیک ئەغیارم بۆ چییە
خۆڕنین و سێ ڕۆژانە و حەڵوا بەخشینم بۆ چییە