مەقامی ٣٧

شێعری هەژار

باخەوان بۆ ئەو مەبەستە گوڵ ئەلاوێنێتەوە
بۆ ئەوەی گەورەی بکاو بە پارە بیگۆڕێتەوە
بیفرۆشێ بەو کەسەی کە خەڵکی ئەڕووتێنێتەوە
بۆ ئەوەی مێزی شەرابی پێ بڕازێنێتەوە
کچ لە نێو کوردی گوڵێکە بۆیە پەروەردەی ئەکەن
بۆ ئەوەی بڕازێنێتەوە مێزی شەرابی دەوڵەمەن