مەقامی ٤٨

گەردەرم کەی ڕوو لە کوێ کەم؟ هیچ پەنایەکی دیکەم نییە
گەر بە دان پۆستم دەرێنی، دێمەوە چارەم چییە
دۆست و دوژمن مەمکەن لۆمە، سنگی کاغەزی سپييە
پڕ بە دڵ من دەیپەرستم، ئایا تەکلیفم چييە
تا لە دەر بووم، دۆست بە ملیۆن، ڕێ نەبوو، بکات سڵاو
گەر گیرام و کەوتمە بەندیخانە، کەس نەبوو لێم بێنێ ناو
یا نا کوژرام و تێدا چووم، وەک ئاورێکی ئاو پێدا کراو
تا لە دەر بووم، دۆست بە ملیۆن، ڕێ نەبوو، سڵاو بکا
گەر گیرام و کەوتمە بەندیخانە بەدینم کەس نەبوو بانگم بکا
هەر لە گەنجی تا بە پیری ئەو دڵەم بێغەم نەبوو
گەردشی ئەو چەرخە کۆنە قەد لە من غافڵ نەبوو
بەویژدانم گشت درۆ بوو، لە دنیا دۆست و برا و ئەغيارم نەبوو
ئەلعان ڕەوڕەوەی عومرم بەسورعەت بەبێبەنزین کەوتە ڕێ
چەند نەفەر دەست بە پاچ و پێمەڕە ئەتخەنە جێ
ڕەوڕەوەی عومرم بە سورعەت ئەوا هات و تێپەڕی
پەردەی حیجابی بيماریم جلەوی سەند هەڵبڕی