مەقامی ٥٢

مادام ئەم دنیا هیچە و وەفای نەماوە
ڕۆژگار بێوەفا وای کرد لە لاوە
یاڕەبی ڕۆژگار دو کورت مرێ
هیچ عالەم بۆ تۆ تەعزێ نەگرێ
چ شوێنێ خۆشە دایمە لێی بژیم
بە وەڵڵا و بیللا، بە ڕەحمان و ڕەحیم
قەرار بوو لە ڕندۆڵ بێ، چی بوو چادر
بچین بۆ شکار من لە گەڵ قادر
مادەم قادر ئەمڕۆ لاوە نەماوە
هەڵیگرن ئەم شریتە تا دنیا وا ماوە
ئەوا من دەمرم وەسیتێ دەکەم
تاڵێ لە زولفت بخەرە کفنەکەم
نەک لە قیامەت فەرامۆشت کەم