حەسەن زیرەکزیرەک
سەرەکیژیاننامەگۆرانییەکانپێشکەشکراو

حەسەن زیرەک

ئەرشیفێکی دیجیتاڵی تایبەت بە گۆرانی، ژیاننامە و کەلتوری حەسەن زیرەک (١٩٢١-١٩٧٢)

بەستەرەکان

  • ژیاننامە
  • گۆرانییەکان
  • پێشکەشکراو

Xera.ac

بەشێکە لە کوردستان.خێرا.ئەی.سی

kurdistan.xera.ac

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون. Xera.ac

✦

گۆرانییەکان

مەقامی ١

شێعری سەید کامیل ئیمام زەنبیلی (ئاوات)

لە پڕدا پیریم لێ وەدەر کەوت بەختیش وەکوو خۆم هات و لێی خەوت فتیلەی عومرم هاتۆتە کزی هەر بینا ئەویش لە سووتان کەوت

مەقامی ٢

شێعری هەژار

بەژن شۆڕ و زولف شۆڕ و خەزێم شۆڕ سەرە و شۆڕم دەکەن هەر سێ بەرەو گۆڕ هەژار و خوار و لەش بیمار و دڵدار دەبا بکێشم مافی خۆمە ئەی گۆڕ

مەقامی ٣

شێعری نالی

گەر ئەپرسی من لەبەرچی کەم ئەخۆم من بە برسی قەد مەزانە، خەم ئەخۆم ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو سوێر و تاڵی دەمدەم و ژەمژەم ئەخۆم

مەقامی ٤

شێعری هەردی

ژیان و ئەركی ناخۆشی پەپوولەی ئارەزووی کوشتم شەرابی جامی دڵداری لە تافی لاوی دا ڕشتم

مەقامی ٥

شێعری حەریق

چاوەکەم، ئەمڕۆ لە گوڵشەن گوڵ بە عیشوە خۆی نواند نەک نمەکگیربم، بە چاوی تۆ قەسەم، هیچ نەمدواند گوڵ بە تۆزی پاتەوە لاف و گەزافی لێئەدا وا شکور سۆزەی نەسیم هات و ئەوەیشی لێستاند

مەقامی ٦

شێعری کوردی

گیانەکەم، زانیوتە بۆچی خەو لە چاوم ناکەوێ؟ چونکە من پێشخزمەتم، پێشخزمەتان نانوون شەوێ

مەقامی ٧

شێعری گۆران

کام ئەستێرەی گەش؟ کام گوڵی کێوی؟ سوورە وەک کوڵمی، ئاڵە وەک لێوی کام ڕەشی ئەگات بە ڕەشی چاوی؟ برژانگ و برۆ و ئەگریجەی خاوی

مەقامی ٨

شێعری ن. ئاری

جێم نییە تیا بسرەوم، خاکم وە سەر، بێلانە خۆم بێکەس و بێدەر و بێیار و هاودەم، بێمەی و مەیخانە خۆم یار ئەڵێن تۆراوە لێم، دەک کافری بتخانە خۆم ئەی بە ڕووزەردی هەڵاتوووی ئەم کەژ و کێوانە خۆم وەی بە ڕیسوایی لە کووچەی شاردا دێوانە خۆم مەستەحەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم لافی دڵداریم لێ ئەدا، دوێنی لە مەیدانا بە دڵ هاتوچۆی لای دولبەرم بوو، زۆر بەتاسە، زۆر بەکوڵ هەر وەکوو بولبوول لە گوڵزارا ئەچوومە سەیری گوڵ ئێستەکەش بێکەس لە ساحەی عەشقدا بێیانە خۆم هاتوچۆی بێترس و تانەی دوژمنم بوو ئەی برا شووشەکەی دڵ ورد و خاش بوو، بەردی...

مەقامی ٩

من بریندارم، ئەگریم ئەناڵم ڕوحمی خێرت بێ، بۆ تۆ عەبداڵم شێت و ماخولیای دوو لێوی ئاڵم وا من نەخۆشم دەردم گرانە ماچی لێوی تۆ بۆ من دەرمانە ڕوحمی خێرت بێ بەمەحرەمانە، بووم بە دێوانە

مەقامی ١٠

شێعری وەفایی

دەمێ ساقی دەمت بێنە دەخیلی چاوەکانت بم بە جامێک دەستی من بگرە، فیدای پیری موغانت بم لە دوو لا مەست و حەیرانم، بە قووەی جەزبە نازانم؟ نە سەرگەردی سەر و گەردن، نە قوربانی لەبانت بم

مەقامی ١١

شێعری فایق بێکەس

ئەی دڵ لەم دنیا چاکەی چیت ئەوێ؟ ئاسودەگی قەت بەر تۆ ناکەوێ داوای دەرمان کەی دەردت زۆر ئەکا ئێشی دەردی تۆ ئاوا ناسرەوێ

مەقامی ١٢

شێعری هێمن

قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم ئەی خودا چەن بێکەس و بەدبەخت و چەن چارەڕەشم مودەتێک ئاوارە بووم و سەردەمێکیش دەربەدەر قەت نەمدی ڕووی ئاسودەیی، هەر تووشی گێرەوقەرەشم گۆشەی تەنیایی من هەر ئەژنۆکەمە بۆیە وا مەحکەم گرتوومەتە نێو باوەشم نایەڵێ ڕەقیب پەیبەڕێ بە ڕەنگە زەردەکەم تا مردن من مەمنوونی فرمێسکی گەشم حەریف شەشخانی ئومێدی لێم گرتووە هەر مۆرە هەڵداوێم و بێهوودە بە هیوای دوو شەشم سەنگی محکەم بۆ چییە، دڵداری بێغەلل و غەشم

مەقامی ١٣

شێعری وەفایی

گوڵئەندام، ئەی تەنافی گەردنم زولفی پەرێشانت عیلاجێک، چارەەک، ڕوحمێک، ئەمان دەستم بە دامانت غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆم، بە گۆشەی چاوی بیمارت ئەسیری تۆم، شەهیدی تۆم، بە نووکی تیری مۆژگانت

مەقامی ١٤

عەزیزەکەم، بە تیری عەشقت جەرگم بڕاوە دڵم بە داوی زولفت بەستراوە بە نازی چاوت گیرۆدەت کردم ئومێدی ژینم لە دەستبەرداوە

مەقامی ١٥

شێعری پیرەمێرد

ئەی نائومێدی، ئەی نائومێدی ئەی ڕەنجەڕۆیی و دڵ نائومێدی بەدبەختی وەک من تۆ خواسا، کێ دی نەکەرۆز گەڕام، وادی بە وادی جێڕاوگەی هەموو عێلی مورادی هەر لە نەکەڕۆز تا دەرەبندیخان ئەو ناوە یەکسەر شێواوە وێران ئەو ناوە یەکسەر شێواو وێرانە بایەقوش تێیدا بەست بوو هێلانە پرسیم بۆچ وا وێران بوو ئەو مەرز و بوومە لە من پەیدا بوو ئەی شوومەی شوومە کوندەبوو دای جواب بە قوڵپەی گریان ئەمنیش دەروونم بۆی بوو بە بریان وتی ئەمساڵ بەهارم کە بێبارانە گوڵاڵەی سوورم خوێنی یارانە لە هەر چوار لاوە شایییە بەڕیزە خەنەبەندانمان شینی ئازیزە

مەقامی ١٦

شێعری فایق بێکەس

ئەی مانگ من و تۆ هەر دووک هاودەردین هەردوو گرفتار یەک ئاهی سەردین تۆ زەرد و زەعیف، بە ئاسمانەوە منیش دەربەدەر بە شارانەوە دەخیلم ئەی مانگ، قیبلەی دڵداران دەرمانی دەردی دڵەی بیماران شەوێکە و ئەمشەو بگەوە فریام بێیار و هاودەم، عاجز و تەنهام ئەی مانگ تۆ بیتو عەشقی پیرۆزی تۆ نەشئەبەخشی دڵەی بەسۆزی چەند جوانانت دی بە پەشیمانی چەندە یارت دی بە سەرگەردانی دەردی دڵی خۆت بۆ من بەیان کە دەردی گرانم لە سەر هاسان کە

مەقامی ١٧

من بریندارم بۆ چاوی کاڵت دایمە دەناڵم بۆ لێوی ئاڵت خۆ من نەخۆشم، دەردم گرانە ماچی لێوی تۆ بۆ من دەرمانە خۆ من نەخۆشم بێدەرمان ماوم وەرە ژوور سەرم، هێز و هەناوم کەوتووم بە جێوبان، لە خەستەخانە ڕوحمی خێرت بێ، مەرد و مەردانە خۆ من نەخۆشم، نیە تەبیبم تەقەللا دەدەم ببیە نەسیبم

مەقامی ١٨

گیانە قەسەمت دەدەم تۆ حەزرەت داوود هەر خۆم بەتەنیا قوربانی ناوت دنیا بفرۆشم بۆ سورمەی چاوت خۆ من گاور نیم کەوتوومە داوت هەتا کەی جووت کەم پاو و پێڵاوت تاکەی دابێنم ئەگریجەی خاوت

مەقامی ١٩

شێعری عەلی کەماڵ باپیرئاغا

مانگی یەکشەو بۆیە دایم، زیاد دەکا و ئەشنێتەوە تا جوانی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە تا دەگاتە چاردەهەم شەو، تێدەگا، ناگا بە ڕووت جا لە داخا، وردەوردە، کەمئەکا و ئەتوێتەوە

مەقامی ٢٠

مایەی ئومێدم هەناسەی ژینم ڕەگی حەیات و خوێن و ئەسرینم تا بەکەی لە سوێی جەماڵی ماهت ئەستێرە گەشی نیوە نگاهت تابەکەی هەروا شێت و ماخولیا و لاڵ بم تاکەی لە هیجری باڵات عەبداڵ بم

مەقامی ٢١

شێعری بێخود

لە و ڕۆژەوە ڕۆیشتووە، توراوە دڵی من هەر چەند ئەگەڕێم، بێسەروشوێن ماوە دڵی من ئاخۆ بە چ شاخێكەوە گیرساوە دڵی من یاخۆ بە چ داخێكەوە سووتاوە دڵی من

مەقامی ٢٢

بارەگا و تەکیە و خانەقا و کۆڕی زیکر و دەنگی دەف جەلبی کردم شەم نورانی بێکەمەند و بێهەدەف سوێندت دەدەم، تۆ مەحەممەدەلمستەفا، تۆ عەلی شاهی نەجەف بێکەسم، ڕووی خۆتم لێ وەرنەگێڕی، مورشیدم نەمکەی خەرەف

مەقامی ٢٣

چون دانەی سەر سێڵ سوڕم خوارد ئەوجار جەداخ دووکەڵ لە شەرارەی نار شەرارەی ئاخت چون دڵەی پڕدەردم کەپ و کۆی دووکەڵ، هەناسەی سەردم هەناسەی ساردم کێو لە بن دێنێ دا خودا خودای من چیت وەسەر بێنێ خۆ من نەخۆشم، دەردم گرانە ماچی لێوی تۆ بۆ من دەرمانە

مەقامی ٢٤

بێستوون ئێستاش کە فەسڵێ لالەی لێ سەوز ئەبێ باسی خوێنی دیدە و داغی دڵی فەرهاد ئەکا

مەقامی ٢٥

بێژن وە گوڵاڵە سوورەکان سەردەرێنن لە خاک نەوەک دڵەکەی من نیشتن وە غەمناک

مەقامی ٢٦

شێعری وەفایی

لە باغان ئاهـ و ناڵین دێ، دەڵێن شای نێوگوڵان ڕۆیی لە مەیخانە سەدای شین دێ، دەڵێن پیری موغان ڕۆیی بولبول وەک من لە دەستی گوڵ بە سەد ناڵە و فغان ڕۆیی ئەی دڵە... نەما قوربان کە ئارامی دڵان ڕۆیی

مەقامی ٢٧

شێعری محەممەد سەدیق مەحموودی

بۆ بیرەوەری دەورەی منداڵی بۆ بیر لە ژیان میحنەت و تاڵی بمێنە وێنە وێنەی ئاوێنە ڕۆژی ڕەشی من دواڕۆژ بنوێنە

مەقامی ٢٨

قاسپاندنم چۆن کەو کێژم خوارد چون مار ئاڵقەمدا لە دەوری لق و پۆی چنار پرسیم لە چنار بەرزی سەرکانی ئەحواڵی لەیلەکەم ناشێ نەیزانی؟ جوابی دامەوە چنار بەو زمانە بۆچ شێت بووی؟ مەجنوون، دێوانە لە تاوی یاری خۆت بۆچ کەوتوویە ئەو کێوانە عەزمم کرد وەڵڵا چیبکەم دڵ پەرێشانە ئیمڕۆ دوو ڕۆژە لەیل بێنازە نە قاسپەی کەوە نە دەنگی بازە نە هاڕەی تەپڵە نە سەدای سازە

مەقامی ٢٩

گەنجی ئینسان تا میزانێک بە ملوێن غەوغا دەکا ئەگەر پیربوو پشتی کۆمە، شەرم لە عیرفان دەکا وەک من تا بووم، بە ملوێنی نێوم هەبوو مووی سفید باعیسی منە و بە ملوێن جنێوم هەبوو لە پاش مردنم، لەسەر قەبرم گریە و زاریم بۆ چییە لەخۆدان و خۆڕنین و بێقەراریم بۆ چییە هاتوچۆی لای دەلاڵو نزیک ئەغیارم بۆ چییە خۆڕنین و سێ ڕۆژانە و حەڵوا بەخشینم بۆ چییە

مەقامی ٣٠

سەلام لە دۆستان، جەژنی دڵدارە جەژنی زەحمەتکێش، چینی هەژارە ئازیز لەبەر چی لە من تۆراوی؟ هەستە سوورپۆش بە، جەژنی دڵدارە جەژنی زەحمەتکێش، یاری وەفادار بڕوانە شادی و ئەم دڵەم بیمارە

مەقامی ٣١

سڕێکە وا لە دڵما، بێڵێم زمان ئەسووتێ بێشارمەوە، نەیبێژم، مێشک و ئێسقان ئەسووتێ ئەستێرەی من، نەجوم گەر، لە بورجێدا وەدەرخا لە تاوی ئاهـ و ناڵەم حەوت ئاسمان ئەسووتێ

مەقامی ٣٢

چاوەکەم چاوت هەڵێنە، سوورمەی چاوم ئەتۆی تاوسی باخی بەهەشتی، یا بە عەمدەن وا دەڕۆی عالەمم گرتووە بە شاهید، کۆڵەکەی دینم ئەتۆی عاشق و مەعشوق چۆن وایە؟ دەمکوژی، خوێنم دەخۆی

مەقامی ٣٣

شێعری بێکەس

ساقی وەباڵی منت وە ئەستۆ دنیایە وەسیەت ئەکەم لە لای تۆ کە مردم هەر بە مەی بمشۆ بۆم مەکە شین و گریان و ڕۆڕۆ

مەقامی ٣٤

شێعری هەردی

لە تەنیایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە نییە دەستێ دەرم بێنی لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە لە بێکەسی و لە بەدبەختیم پەنام بردووە بە مەیخانە نییە جوانێ سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی کە هیلاکی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی ئەگێڕم چاوی بێتینم بە تاریکی شەوا سەرسام نییە پرشنگی دوو چاوی کە ڕووناکی بکا ڕێگام

مەقامی ٣٥

شێعری وەفایی

بەحەمدیللا گوڵی ڕەعنا شکاندی ڕەونەقی لەیلا بڵێن مەجنوونەکەی شەیدا ڕەئیسی عاشقان بابێ زەمانە بەزمی ڕەندانە بدە ساقی بە پەیمانە لەبەر تەعزیمی مەیخانە بڵێن پیری موغان بابێ

مەقامی ٣٦

شێعری هەژار

ئەو دڵەی وەک بوتپەرەستێ ڕوو ئەکاتە چاوەکەت نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زولفە تێکئاڵاوەکەت گەڕچی ئەیشێلی بەزەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت قەت بە دڵڕەق باست ناکەم، نایزڕێنم ناوەکەت چونکە ئەیزانم تەلاری یارە خواپێداوەکەت مەستی کردووی، بۆیە نابینی لە حەندەم چاوەکەت

مەقامی ٣٧

شێعری هەژار

باخەوان بۆ ئەو مەبەستە گوڵ ئەلاوێنێتەوە بۆ ئەوەی گەورەی بکاو بە پارە بیگۆڕێتەوە بیفرۆشێ بەو کەسەی کە خەڵکی ئەڕووتێنێتەوە بۆ ئەوەی مێزی شەرابی پێ بڕازێنێتەوە کچ لە نێو کوردی گوڵێکە بۆیە پەروەردەی ئەکەن بۆ ئەوەی بڕازێنێتەوە مێزی شەرابی دەوڵەمەن

مەقامی ٣٨

شێعری وەفایی

وەرە بولبول هەتا عومری من و تۆیە بناڵین ئەتۆ باخی گوڵانت چوو، ئەمن داخی دڵانم وەرە قومری بگرین هەتا ڕۆحی من و تۆیە ئەتۆ سەروی ڕەوانت چوو، ئەمن ڕۆحی ڕەوانم

مەقامی ٣٩

(گیانە) قەسەمت دەدەم، تۆ حەزرەت عیسا ئەگەر موسوڵمانی، سەزای من بەسە ئەرێ ئەگەر مووساییت تۆ بیت و مووسا ئەرێ ئەگەر عیساییت تۆ بیت و عیسا گەر موسولمانی تۆ بێت و قورعان ئەگەر سەییزادەیت تۆ بی و شاڵی جوان بە هەر چوار مەزهەب لاڵامەوە لە تۆ کردمان تۆ ئیسلام ڕوحمی خێرت بۆ

مەقامی ٤٠

شێعری شێخ ڕەزای تاڵەبانی

لە دەوری نێرگزی مەستت کەسێ نەیماوە مەیلی مەی لە بۆ شەهدی لەبی لعلت، دەناڵێنێ دڵم وەک نەی لە تاوی ئاتەشی عیشقت بکەم ناڵە و فەغان تاکەی؟ ئەوەند سوتاوم ئەسلەن، تابی فەریادم نەما سادەی

مەقامی ٤١

شێعری کوردی

چێشتم ئیمڕۆ ژەهری مار و ڕۆحی شیرینم نەهات زەخمی کۆنەم هاتە ژان و مەڵهەمی برینم نەهات

مەقامی ٤٢

فەلەک بشێوێ دەور و دووکانت فەلەک بڕووخێ حەوت ئاسمانت فەلەک وەرگرێ، منداڵەکانت کوڕە بیبات پاک بیابانت دەردەدار بووم لە شوێن یاری خۆم قەد بووە، ڕێم نەبووە، بۆت بدەم لە چۆم

مەقامی ٤٣

ئەی وەتەن، شاخەكانت لانەی شێرە، هەر بمێنی بەچکە شێرت، ئەی وەتەن، حازر و ئامادەیە کەنگێ کوا دوژمن، لە دووری ئێمەیە لاوی وەتەن مستی ئاسن، قامکی سەرەنێزەیە

مەقامی ٤٤

شەرتە ڕەشپۆش بم لەداخی باغی عومری بێسەمەر دابنیشم دەستەئەژنۆ، وەک هەتیوی بێپدەر تا بە ئەشکی دیدە تەڕ کەم، خاک و خۆڵی ڕەهگوزەر خۆم لە قوڕ بگرم، بەجارێ هەر لە پێ تا تەوقی سەر

مەقامی ٤٥

شێعری هەژار

دڵۆپێک شەراب کائینات دێنێ بەزمی مەیخانە دڵ ئەبزوێنێ ئەو دەسرەی یارم لێوی پێ ئەسڕێ قیمەتی ملیۆن بەرماڵ ئەشکێنێ

مەقامی ٤٦

شێعری ئەحمەد موختار و تایەر بەگی جاف

فەلەک زانی کە دەشکێ ڕەونەقی بازاڕی مانگ و ڕۆژ شکاندی پەنجەکەم تا من نەنووسم وەسفی ڕوخسارت دەبێ کاغەز لە بەرگی گوڵ، قەڵەم، جانا، لە عەنبەر بێ ئێستا ئەمن مەيلم هەيە، بنووسم وەسفی ڕوخسارت

مەقامی ٤٧

ئەی مردن، ئەی پەشیمانی ئەی بیر و هۆشی دەم قەبرستانی خراپی و بەدی و بەدفەڕی و مەردومئازاری تۆ گوناهباری، تۆ بەخەرواری شەرتە فڕێت دەم بەد و بەدفەڕی خراپی دایم تالیب بە شەڕی خودایە تۆبە فکرم کردەوە تۆ لە چاکان، بياوباشان، هەر لاتکردەوە

مەقامی ٤٨

گەردەرم کەی ڕوو لە کوێ کەم؟ هیچ پەنایەکی دیکەم نییە گەر بە دان پۆستم دەرێنی، دێمەوە چارەم چییە دۆست و دوژمن مەمکەن لۆمە، سنگی کاغەزی سپييە پڕ بە دڵ من دەیپەرستم، ئایا تەکلیفم چييە تا لە دەر بووم، دۆست بە ملیۆن، ڕێ نەبوو، بکات سڵاو گەر گیرام و کەوتمە بەندیخانە، کەس نەبوو لێم بێنێ ناو یا نا کوژرام و تێدا چووم، وەک ئاورێکی ئاو پێدا کراو تا لە دەر بووم، دۆست بە ملیۆن، ڕێ نەبوو، سڵاو بکا گەر گیرام و کەوتمە بەندیخانە بەدینم کەس نەبوو بانگم بکا هەر لە گەنجی تا بە پیری ئەو دڵەم بێغەم نەبوو گەردشی ئەو چەرخە...

مەقامی ٤٩

کوڕ دەڵێ فەلەکا برادەرينە کەلەکە لە بەحرانم دەگەڕێتەوە گەمیە لە چۆمانم دەگەڕێتەوە کەلەکا لە عالەمی خودایە بە تاڵان دەچێتەوە مەڕ و ماڵات دەوڵاتە شەکەلە دەکا لەمنی هەژار بە تاڵان دەچێتەوە دەکوو ڵال بم بەژنێکە باريكە لە دووچاوی بەڵەکە لۆلۆ لۆلۆ هەی لۆلۆ هەی لۆلۆ

مەقامی ٥٠

هەتا جحێڵ بووم فرە پیر نەبووم ئەمکرد ڕاوی باز، سۆنەگیر نەبووم ئێستا کە پیر بووم من دەگرم سۆنە سۆنەش سڵ دەکا، لە ئاوی کۆنە

مەقامی ٥١

بولبول، ئەوساڵ من زۆر بەختیارم ساحیبی مەهتاب گوڵی بەهارم ئاواتی دڵەکەم ئەوا هاتە دی شوکرانە بژێری پەروەردگارم شادم، بە شادی گەل و برای هۆز ئەی ڕەفیق و برام جەژنتان پیرۆز

مەقامی ٥٢

مادام ئەم دنیا هیچە و وەفای نەماوە ڕۆژگار بێوەفا وای کرد لە لاوە یاڕەبی ڕۆژگار دو کورت مرێ هیچ عالەم بۆ تۆ تەعزێ نەگرێ چ شوێنێ خۆشە دایمە لێی بژیم بە وەڵڵا و بیللا، بە ڕەحمان و ڕەحیم قەرار بوو لە ڕندۆڵ بێ، چی بوو چادر بچین بۆ شکار من لە گەڵ قادر مادەم قادر ئەمڕۆ لاوە نەماوە هەڵیگرن ئەم شریتە تا دنیا وا ماوە ئەوا من دەمرم وەسیتێ دەکەم تاڵێ لە زولفت بخەرە کفنەکەم نەک لە قیامەت فەرامۆشت کەم

مەقامی ٥٣

شێعری نالی

مێشی خاڵت نافڕێ بەسن باوەشێنی کە بە ناز چونکە پابەندە بە شەهدی شەکری گۆناتەوە

مەقامی ٥٤

چینی ئەگریجەت بە سەر لەوحی جەبینتدا مەدە ڕیشەی زولفت بە عەزمی گرتنی من با مەدە

مەقامی ٥٥

شێعری نالی

لەدوگمەی سوخمەی دوێنێ نوێژی شێوان بەیانیدا سفیدەی باغی سێوان لە خەوفی تەلعەتت ڕۆژ هەر وەکوو شێت بەڕووزەردی هەڵات و کەوتە کێوان

مەقامی ٥٦

بە تیری عیشقت جەرگم بڕاوە دڵم بە داوی زولفت بەستراوە بە نازی چاوت گیرۆدەت کردم ئۆمێدی ژینم لە دەست بەردراوە

مەقامی ٥٧

دنیای بێوەفا، کاروانسەرای ڕەنگ ساتێک وەک ساتێک، وەک دڵتەنگ باڵا وەک عەرعەر، ڕاست بوو وەک خەدەنگ لە دەستم دەرچوو یاری شۆخ و شەنگ وەک قەسابی چاک لە دڵی گرتبووم چەنگ

مەقامی ٥٨

شێعری وەفایی

نەماوە تاقەتی ژینم، لەدەستچوو ڕۆحی شیرینم ڕەفیقان بێن بکەن شینم، سەدای گریە و فغان بابێ ئەسیری تاری گیسووتم، هیلاکی چاوی جادووەتم شەیدی تیغی ئەبرووتم، دەسا عیسای زەمان بابێ

مەقامی ٥٩

شێعری حافزی شیرازی

فاش میگوویەم و ئەز گۆفتێیێ خۆد دێلشادەم بەندێیێ ئێشقەم و ئەز هەر دۆ جەهان ئازادەم تایێرێ گۆلشەنێ قۆدسەم، چێ دەهەم شەرهێ فێراق کێ دەر ئین دامگەهێ هادێسێ چوون ئۆفتادەم مەن مەلەک بوودەم و فێردۆسێ بەرین جایەم بوود ئادەم ئاڤەرد دەر ئین خەرابئابادەم